چەند وتەیەکی گەدایی:
* ئازا ئەو کەسە نییە کە ناخەوێت، بەڵکوو ئەو کەسەیە کە سوود لە نەخەوتنەکەی وەردەگرێت.
* ئای ئەو گایە چەند نەفامە کە مرۆڤ گاڵتەی پێدەکات و شوق لە پەڕۆ هەڵدەدات!
* ئەگەر بەرد دڵداریی بزانیایە، بەردی ڕەقت دەست نەدەکەوت.
* بۆ تینوو ئەوە گرنگ نییە کە پەرداخەکەی چەند گەورەیە، گرنگ بۆ ئەو ئەوەیە چەندی ئاو تێدایە.
* با مرۆڤ وەک ئەو قەڵەمە بێت کە لاستیکی بەسەرەوەیە، هەر کات هەڵەی کرد؛ خۆی دەیکوژێنێتەوە و ڕاستی دەکاتەوە.
* تەنێ ئەوەندە بەس نییە کە زۆردار نەبین، بەڵکوو دەبێت بەدژی زۆردارییش بوەستینەوە.
* جگەرە، تۆڵەی کوشتاری هیندییە سوورەکانە بەسەر شانی جیهانەوە.
* دنیا وەک کامێرای شاراوەیە، خودا بەندەکانی تێدا تاقی دەکاتەوە.
* سامانی نەزان، ئەوەیە کە ئەوی تێدایە، سامانی ژیریش ئەوەیە کە لەناو ئەودایە.
* شەیتان لەگەڵ پێکەنینی زۆردارەکاندا پێدەکەنێت، لەگەڵ ێکەنینی هەژارەکانیشدا دەگری.
* شەو بە چاونوقاندن درووست نابێت.
* مرۆڤ خۆی بەڵگەیە لەسەر بوونی خوا، کەچیی ئەو بەڵگەیە داوای بەڵگەی بوونی خوا دەکات.
* کەسێک باوەڕ بە (بەخت) پەیدا دەکات، کە باوەڕی بە خۆی لەدەست دابێت.
* لە کوردستان، بازاڕی ئازاد هەموومانی دیل کردووە!
* مەرجی سەربڕینی مەڕ ئەوە نییە کە تاوانێکی کردبێت.

About mamostamahde

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

*

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>

Facebook

Free Web Hosting